نوێنەری ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وتی: بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمەوە بڵاو کراوەتەوە، پیتاندنی 60 لە سەدی ئێران پەسند کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی وڵاتمان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤیەن، وتی: بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمەوە بڵاو کراوەتەوە، پیتاندنی 60 لە سەدی ئێران پەسند کراوە.

ئەو وتیشی: لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە کە ئاژانس لە 17ی ئاڤریل تاقی کردنەوەی ڕاستییەکانی ئەنجام داوە کە ئێران، بەرهەم هێنانی uf6 بە پیتاندنی 60 لە سەدی لە ڕێگای گازی uf6 بە پیتاندنی 5 لەسەدی لە نەتەنز دەست پێ کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند؛ بە پێی ڕاگەیاندنی ئێران بە ئاژانس، ئاستی پیتاندنی uf6، 55.3 لە سەد بووە.