بنکەی هەواڵیی هاژە چوارەمین فستیڤاڵی سەرانسەری چیرۆکەڵەی کوردی بەڕێوە دەبات.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم فستیڤاڵە لە دوو بەشی چیرۆک و وتار بەڕێوە دەچێت کە تەوەری بەشی چیرۆک ئازادە و بەشی وتاریش لە سەر تەوەرەکانی پێگە، دەور و کاریگەریی چیرۆکەڵە لە وێژەی جیهانیدا، چیرۆکەڵەی کوردی ئاسۆ و ڕوانگەکان، توێژینەوە و مژارەکانی پەیوەندیدار بە چیرۆکەڵە بەڕیوە دەچێت.

مەرجی سەرەکی بۆ بەشداری لەم فستیڤاڵە ئەوەیە بەرهەمەکان بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی نووسرا بێت و خەڵاتەکان لە بەشی چیرۆک بە پێنج کەس پێشکەش دەکرێت و لە بەشی وتار بە سێ کەس.

بابەتەکان دەبێ بە نەرم ئامێری word، فۆنتی unikurd و قەبارەی ١٤ بۆ ئیمەیلی festival.haje@gmail.com بەڕێ بکرێت و دەرفەتی ناردنی بەرهەمەکان تا 31ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوییە.