ڕێبەرێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڕیاری ناتۆ بۆ بەرز کردنوەی ژمارەی سەربازەکانی خۆی لە عێراقی بێ بنەما وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ڕەعد ئەلماس ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زۆر لە عێراق و ناوچەکە. عێراقی پێویستی بە هەبوونی هێزی بیانی زیاتر لە خاکی خۆی نییە.

ئەڵماس جەختی کرد: عێراق بە شێوەی فەرمی بڕیاری داوە هەموو سەربازانی بیانی لە عێراق بکاتە دەرەوە نە ئەوەی کە ژمارەیان زیاد ببێتەوە.

ناوبراو وتی: هاتنی هەر جۆرە هێزێکی بیانی بۆ عێراق بە بێ ڕێککەوتنی فەرمی دەوڵەت و پەرلامنی ئەو وڵاتە بە هە هۆکارێکەوە، پێشێل کرانی سەروەریی نەتەوەیی عێراق دێتە ئەژمار و ڕەت کراوەیە.

ئەو سیاسەتوانە عێراقییە وتیشی: ئاوەها بڕیارێک پاشهاتی زۆر مەترسیداری بەدواوە دەبێت. ئەگەر ناتۆ بەدوای پاڵپشتی لە عێراقە لە بواری ئابووری و یان پرسی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا کارێک ئەنجام بدات. دۆخی ئاسایشی عێراق سەقامگیرە.