وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمڕۆ ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنا دابەزیوە، ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 112 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری, ڕایگەیاند:  2206 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.

ڕاشیگەیاند:  354 هەزار و  764 کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.

تا ئێستا  20 هەزار و  376 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

تا ئەمڕۆ   305 هەزار و  866  کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند: 3794 کەس باری تەندروستیان ناجێگیرە.