ئاوێنەی ئانتیگۆن نوێترین بەرهەمی شانۆیی گەووپی هونەر لە نووسین و دەرهێنانی دوکتۆر قوتبەدین سادقی، شانۆگەر ناسراوەی کورد بڕیارە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە تەماشاخانەی شانۆی تاران نمایش بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاوێنەی ئانتیگۆن نوێترین بەرهەمی شانۆیی گەووپی هونەر لە نووسین و دەرهێنانی دوکتۆر قوتبەدین سادقی، شانۆگەر ناسراوەی کورد بڕیارە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک (لە ١٩ی رێبەندان تا ٢٥ی ڕەشەممە) لە تەماشاخانەی شانۆی تاران نمایش بکرێت،

لە پێناسەی ئەو شانۆیەدا هاتووە: ئانتیگۆن بەرهەمێکە پڕ لە شەڕ و خوێن‌ڕشتن و بزووتنەوە، لە ستایشی ئازادی و دلێری. وەک گەورەترین فەزیلەتی مرۆڤ لە هەمووی فەرهەنگ و چاخەکاندا؛ دلێرییەکی خەملاوە لە باوەڕی نەبەزانەی کچێکی گەنج و ئامانج‌خواز کە بە پێی یاسای عەشق و خوێن و داد بە دەستی بەتاڵ بۆ بەرگری لە بایەخگەلی مرۆیی، مەعنەوی و هەرمانی کۆمەڵگای ڕاپەڕیوە.

لەم شانۆیەدا سابر ئاسیایی، لەیلا تورکمان، محەمەد ڕەسووڵ جەعفەری، ئەمیر حەیدەری، حامد دلیریان، ئیلاهە ڕەنجبەری، مستەفا فەتاحی، محەمەد ڕەزا قەراگوزلوو، مەیسەم محەمەد خانی، ئاتنا مەهدەوی، محەمەد حسێن نەسیریان، مەهین نەویدی و عەلی هوشمەند ڕۆڵ دەگێڕن.

هەروەها ئەمیر حسێن مەهدەوی و مەرجان فەریقی (گرووپی دەرهێنەری)، محەمەدڕەزا قەراگوزلوو (یاریدەدەری دەرهێنەر)، فەرشید حەیدەری (داڕێژەری دیمەن)، ئەفسانه قولیزاده (گریمکار)، کیمیا ئەشرەفی و حسێن شەریف (بەڕێوەبەرانی گریم)، نیووشا سادقان (داڕێژەری جل و بەرگ)، غەزاله زوهدی (داڕێژەری لۆگۆتایپ)، ئەختەر تاجیک و مەنووچهر ڕەزایی (وێنەگران)، کەیوان ئیسماعیلی (وێنەگر و گرافیست و یاردیدەدەری دەرهێنەر)، فرشته قەریبی، شەونم موقەدەسی، سارا ملۆندی و سومەیه موقدەس مێهر (قژی دەسکرد)، شاهین شەریف، سینا حەدادی، ئیمان ئەیووبی و محەمەدحەسەن نەسیریان (گرووپی دیمەن) دیکەی ستافی کاریی شانۆی "ئاوێنەی ئانتیگۆن"ن.

هەروەها وێنەی سەر پۆستەرەی ئەم شانۆیە، بەرهەمی هونەرمەندی ناسراوەی کورد هادی زیائەدینییە.