وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا سیاسەتی گوشاری زۆرینە وەلاوە بنێت، غەرامەی ئێران بداتەوە و گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لە گەڵ خوێندکارانی فەرماندەیی ئەرتەش ڕایگەیاند: بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن دیاری دەکات کە ئەمریکا ناچارە گوشارە زۆرینەکەی وەلاوە بنێت و قبووڵی بکات کە ترامپ شکستی هێناوە.

 وتیشی:  ئەمریکا بە بینینی ئەو بەشدارییە ناچار دەبێت کە قبووڵی بکات سیاستی ترامپ شکستی هێناوە، خەسارەکانی ئێران قەرەبوو بکاتەوە، گەمارۆکان وەلاوە بنێت و گەڕێتەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی 1+5