بەرگی پێنجی زنجیرە کتێبەکانی پیشە کۆنەکانی شاری سنە لە ژێر ناوی "کەوشدۆزی" بڵاو کرایەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, زنجیرە کتێبەکانی پیشە کۆنەکانی شاری سنە، بە هەوڵ و چالاکیی بەرپرسی کارگرووپی پیشە کۆنەکانی گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کوردستان‌ناسی بڵاو کرایەوە.

نووسەری ئەم کتێبە "فەرەیدوون حسەین‌پەناهی" یە کە تا ئێستا پێنج بەرگی بە ناوەکانی "ئاسنگەری" "مسگەری"  "حەڵەبی‌سازی" زەڕنگەری" و "کەوشدۆزی" کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران.
بەرگی پێنجی ئەم زنجیرە کتێبە لە ژێر ناوی "کەوشدۆزی" بەرهەمی هەوڵە زانستییەکانی ئەم توێژەرەیە کە چوار پاژ و پاشکۆیەک له خۆ دەگرێت کە بریتین له: "بابەتە گشتییەکان، مادە و ئامێرەکان، لایەنی کۆمەڵایەتیی کەوشدۆزی و سواکارە بەناوبانگەکان". 
جێی ئاماژەیە کە ئەم کتێبە بەرهەمی زانستیی_توێژینەوەیی گرووپی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کوردستان‌ناسییە و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی پەخشانگای زانکۆیکوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە.