گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە داعش بڵاو بووەتەوە کە لە وڵاتێکی ئەفریقای باکوردا گیراوە و تێیدا هەڕەشەی هێرشی زیاتر بۆسەر دامەزراوەکانی تونس دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هەڕەشەی ئەمجارەی داعش پاش سێ هەفتە لەئەنجامدانی دو چالاکی هێرشکردنە سەر پۆلیسی تونس دێت لەپایتەختی ئەو وڵاتە کەبەهۆیانەوە دوو کەس کوژران.

لەو گرتەیەدا دەرکەوتووە کە ژمارەیەک چەکداری داعش کەسەریان داپۆشراوە، بەڵێنی پابەندبون بەفەرمانەکانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوەکەیان دووپات دەکەنەوە.

یەکێک لەچەکدارەکان کە بە ئەبوو عومەری تونسی ناسراوە دەڵێت :" سەربازەکانت و کوڕەکانت لەخاکی قەیرەوان کارەکانیان زۆر بەباشی بەڕێ دەکەن".

شاری قەیرەوان دەکەوێتە ناوەندی خاکی تونس و بنکەی سەرەکی هێرشەکانی داعشە.
یەکێکی دیکە لەچەکدارەکان کە بە ئەبوو خالیدی تونسی ناسراوە هاوار دەکات : " تۆوی تیرۆر بچێنن لەناو خاکی تونسدا."