ئەندامێکی لێژنەی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە هەزار و ٥۰۰ ژنی داعشی لە زیندانەکانی عێراق دان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عەلی بەیاتی، ئەندامی لێژنەی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە هەزار و ٥۰۰ ژنی داعشی لە زیندانەکانی عێراق دان. ئەم ژنانە بەتاوانی هاوکاری کردن و ئەندام بوون لە ئەم گرووپە تیرۆریستییە زیندانی بوون.

ئەو زیادی کرد: ئەم ژنانە زۆربەیان بیانین و لەناویاندا ژنانی فەڕەنسی، ئاڵمانی، ئەمریکای باشووری و وڵاتانی دیکە هەیە.

ئەم ئەندامەی لێژنەی باڵای مافی مرۆڤی عێراق وتی: زۆربەی ئەم ژنانە لەگەڵ منداڵەکانیان زیندانی بوون کە منداڵی ئەندامانی داعشن.

بەیاتی ئاماژەی دا: ۷۰ ژنی ڕووسی و ۱۲٤ منداڵیان لە زیندانەکانی داعشن و پێشتریش بەشێکی زۆریان بۆ ڕووسیا گەڕێندراوەتەوە.