به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆک کۆریای باکوور له میانه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ڤیه‌تنام وتی: ئاماده‌ین که ده‌ست له چه‌کی ناڤۆکی هه‌لبگرین و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامادهیهمان نه‌ده‌بوو، هه‌رگیز به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد.
شایانی باسه که له‌م خوله‌ی دیداره‌کان که دوای ۸ مانگ له دیداری یه‌که‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ر دوولا ڕایانگه‌یاندووه که ئاماده‌ن په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بده‌ن و کێشه‌ی چه‌کی ناڤۆکی کۆریای باکوور چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ترامپ سه‌باره‌ت به‌م قسانه‌ی کیم جۆنگ ئۆن وتی: ئه‌مه باشترین وڵام بوو که ده‌یتوانی بیبیستێت.
سه‌رۆکی کۆریای باکوور ئاماده نه‌بوو سه‌باره‌ت به ورده‌کاری ده‌ست هه‌ڵگرتن له چه‌کی ناڤۆکی قسه بکات و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که ئایا هه‌نگاوی ڕوون هه‌ڵده‌گرن وتی: له ئیستادا له‌مباره‌وه سه‌رقاڵی قسه کردنین.