به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، به‌رپرسانی عێراق له پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هێرشێکی تیرۆریستی و خۆکوژی بۆ سه‌ر مه‌راسمی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی هه‌واڵیان داوه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به هاتنی ۳ تیرۆریست بۆ ناوچه‌ی ئیسلاح له ڕزوانییه‌ی باشووری به‌غدا ناوچه‌که‌مان گه‌ماڕۆدا و ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیر کردنیان ده‌ستی پێ کرد.
له درێژه‌دا هاتووه: به یارمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌که ئۆپراسیۆنه‌که به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بوو، له کۆتایدا هه‌ر ۳ خۆکوژه‌که کوژران.
پێشتریش هیزه‌کانی پۆلیسی عێراق که‌سێکیان ده‌ستگیر کرد بوو که نارنجۆکی له خۆی به‌ستبوو، ئه‌م تیرۆریسته له دوای ئه‌وه بوو که خۆی له ڕێگه‌ی زه‌یاره‌تکارانی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی بته‌قێنێته‌وه.