بەهرام نەسرۆڵاهی زادە لەمبارەوە بە مێهر وتی: محەمەد باقر نەوبەخت، جێگری سەرۆک کۆمار بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی پڕۆژە کشت و کاڵییەکان سەردانی کوردستان دەکات.
ئەو زیادی کرد: هەروەها لەم دیدارە لە جادەی میاندواو کرمانشان سەردان دەکات کە ئۆتۆبانی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشانە و لە کوردستانەوە تێپەڕ دەبێت.
نەسڕۆڵاهی زادە هەروەها وتی: دوکتور نەوبەخت بەیانیش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلان دانان و پەرەسەندنی کوردستان ئامادە ەبێت.