بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەهرام نەسروڵاهیزادە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتدانەری کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمان شافعی (د.خ) لە سنە، وتی: بەڕێوە بردنی ئەم کۆنگرەیە کارێکی گەورەی فیکری لە پارێزگای کوردستانە کە دەبێت لە تەنیشتیدا کاری فەرهەنگیش ئەنجام بدرێت و بێ گومان ئەمە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی زیاتری مەزهەبەکانی جیهانی ئیسلام.
سەید بەهائەدین حسەینی سەرۆکی لێژنەی فهرههنگی شۆرای شاری سنەش وتی: ئیمام شافعی (د.خ) زۆر ڕوون و خاوێن بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە دین ڕایگەیاندووە و گەر کوردەواری بتوانێت بۆچوون و نیگای گەورەی ئیمام شافعی (د.خ) بە جوانی بگوازێتەوە هیچ جێگەیەک بۆ سەلەفییەت لە کوردستاندا نامێنێتەوە.
ئەو درێژەی دا: لەم کۆنگرەدا هەر هەموو ڕەوتە فیکری و مەزهەبە ئیسلامییەکان بەشداری دەکەن و پێشنیاریش دەکەم کە بۆ زیاتر ناساندنی ئیمام شافعی (د.خ) و بۆچوونەکانی بە جیهان هەر ساڵ ئەم کۆنگرەیە لە یەکێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوە بچێت.
عەلی سارمی بەڕێوەبەری کۆنگرەش لەم کۆبوونەوەدا وتی: زیاتر لە ٧ مانگە بە وردی لەسەر بەرنامەکانی ئەم کۆنگرەیە کار دەکەین و نوێنەری ڕێبەەریش بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە لە هیچ هاوکارییەک چاوپۆشی نەکردووە.
ئەو زیادی کرد: ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین کۆنگرەکە بە جوانی بەڕێوە ببەین تاکوو ئێستە چوار پێش کۆنگرەمان لە ئاستی پارێزگا و سەرتانسەری ئێران بەڕێوە بردووە کە تاکوو ئێستە ئەزموونێکی باشی پێداوین و دەنگدانەوەی باشیشی بووە و هیوادارین بە باشترین شێوە ئەم کۆنگرە نێونەتەوەییەی ئیمامی شافعی (د.خ) بەڕێوە ببەین.
شایانی باسە کە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئیمامی شافعی (د.خ) بە بەشداری زانایان و مامۆستایانی ئاینی وڵاتانی جیهان، بەهاری ئەمساڵ لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.