هێزه‌کانی باڵی چه‌کداریی په‌که‌که‌ لە پارێزگای ئاگری کوردستانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا و لەئاکامدا ۹ سەرباز کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیاکانی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌، دوێنێ ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد که‌ له‌ ئاگری هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازانی تورکیا.

‌له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌: "دوای ئەوەی رۆژی سێی ئەم مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی بایەزیدی سەر بە پارێزگای ئاگری دەستپێکردووە، هێزەکانیان چالاکییەکیان لەدژی ئەو سوپایە ئەنجامداوە."

ئه‌وه‌ش ئاماژ دراوه‌ که‌ "چالاکییەکە لە رۆژی چواری ئادار ئەنجامدراوە کە تێیدا هێزه‌کانی  هەپەگە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپای توركیا و لە ئەنجامدا ۹ سەربازی سوپای توركیا كوژراون."