سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌م وڵاته‌ دیداری کرد و سه‌باره‌ت به‌ دوای ڕووداوه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ گفتوگۆیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌گه‌ڵ یان کۆبیچ، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌م وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ر دوو لا له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ دوایین گۆڕانکارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

جه‌بوری له‌م دیداره‌ وتی: عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵی زیاتریان له‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌دا هه‌بێت که‌ بوونه‌ته‌ ئامانجی تیرۆریسته‌کان.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ په‌رلمان له‌ دوای هه‌موار کردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ و ده‌یه‌وێت که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

جه‌بوری ڕاشیگەیاند که‌ هێشتا که‌مپی ئاواره‌کان له‌ عێراق یه‌کجار زۆره‌ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت یارمه‌تی عێراق له‌م بواره‌دا بدات.

یان کۆبیچیش له‌م دیداره‌ وتی: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ یارمەتی ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کان هه‌وڵ ده‌دات تاکوو به‌ستێنه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان خۆش بکات.