جێگری ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە سەرتانسەری وڵاتدا ٦٢ هەزار تۆن شیلک بەرهەم دێت کە ڕێژەی بەرهەمی ئەو زێڕە سوورە لە پارێزگا ٤٥ هەزار تۆن لە ساڵە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە  تەسنیم، موحەمەد فەرید سێپەری بە ئاماژە بە وەرزی بەرهەم هاتنی شیلک لە کوردستان ئاشکرای کرد: شیلک بەرهەمێکە کە ٦٠ ساڵ پێش لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی شێخ عوسمان هاتە ناە وڵاتەوە و ئەو میوە بە ناوی پارێزگای کوردستانەوە بەناوبانگە.

ناوبراو وتیشی: لە سەرتانسەری وڵاتدا ٦٢ تۆن شیلک بەرهەم دێت کە ڕێژەی بەرهەم هێنانی ئەو زێڕە سوورە لە کوردستان ٤٥ هەزار تۆن لە ساڵدایە و جۆرەکانی شیلکی کوئین ئێلیزا، پاروس، دیامۆنت و هتد لە پارێزگا بەرهەم دێت.

ناوبراو سەبارەت بە دابینی بازاڕی بەکار هێنانی پاریزگاکانی وڵات لە داهاتی شیلک وتی: شیلکی بەرهەمی کوردستان وێڕای دابینی بازاڕەکانی ناوخۆ دەنێردرێتە پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان و هتد.

سێپەری وتی: ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان بۆ چێ کردنی سامانەی ئاودێری بە پێی جۆری شێوەی ئاودێری ٧ تا ١١ ملیۆن وام و یارمەتی بە پێی هەر دۆنم دەنێتە ئیختیاری وەزرێرانی شیلکی پارێزگا.