AP ١٣٩٥ ڕەشەمە ٢٨ ١٦:٢٧

بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی؛

کچە فووتباڵیستێکی کورد ڕەوانەی کێبڕکێی جیهانیی ڕووسیا کرا

کچە فووتباڵیستێکی کورد ڕەوانەی کێبڕکێی جیهانیی ڕووسیا کرا

زوهرە جەلالی یاریزانی تۆپی پێ بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی لە گەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی ئێران ڕەوانەی وڵاتی ڕووسیا کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ گەنجانی کچی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ ی ڕەشەممە رەوانەی ڕووسیا کران.

ئەم کێبڕکێیە بە بەشداری یانەکانی کراسنۆدار، قەزاقستان، سلۆڤێنی، ئێران، ئازەربایجان، ڕوومانی، ڕووسیا و بلارووس بەڕێوە دەچێت.

زەهرە جەلالی فووتباڵیستی گەنج و داهاتووداری قوروەییش بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆنی ئێران لە ئەم کێبڕکێیە بەشداری دەکات.

جەلالی ئەمساڵ وەکوو یاریزانی یانەی " راه یاب ملل " ی سنە بەشداری کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئێرانی کرد.

کێبڕکێی نێودەوڵەتی سووچی ڕووسیا لە ٢٩ ی ڕەشەممەوە دەست پێدەکات و نەتەوە پۆشانی ئێران لە قۆناغی گرووپیدا لە گەڵ یانەکانی کراسنۆدار، قەزاقستان و سلۆڤێنی یاری دەکات.

News Code 8876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha