AP ١٤٠٣ گوڵان ١٥ ١٦:٢٠

لە گفتوگۆ لەگەڵ تاران تایمز:

خوێندکارانی ناڕازی ئەمریکا: لە هیچ شتێک ناترسین

خوێندکارانی ناڕازی ئەمریکا: لە هیچ شتێک ناترسین

خوێندکارەکانی زانکۆی نیۆیۆرک دەڵێن هەموو شتێک دژ بە ئیسرائیلە و ئێمە لە هیچ ناترسین.

خوێندکارانی زانکۆی نیۆیۆرک لە گفتوگۆ لەگەڵ تاران تایمز پاڵپشتی یەکلایی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین و غەززە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری ئەمریکا لە دووهەمین هەفتەی ناڕەزایەتی لە دژی ئیسرئیلن و داوای ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و گەمارۆدانی ناوەندەی ئیسرائیلییەکانی پاڵپشتی هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە لە غەززە دەکەن.

هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانی ئەمریکا ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی تاران تایمز گفتوگۆیەکی لەگەڵ دوو ڕێکخەری سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە بە ناوەکانی حەدیقە و سارا ئەنجام داوە کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت.

ئەوان لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایانگەیاند کە خوێندکارە ناڕازییەکان پێشینە، ڕەگەز و بیر و تەمەن و ئایین و زمانی جیاوازیان هەیە.

ئەوان هەروەها لە وەڵامی ئەوەی کە کاردانەوەی بەرپرسانی زانکۆ بە ناڕەزایەتیەکان چی بووە وتیان: زانکۆ بەرپرسانی حیراسەتیان بانگ کردووە کە هێرش بکەنە سەر خوێندکارەکان و تەندروستی خوێندکارەکان بە لایانەوە گرینگ نەبوو. هەروەها باڵەخانەکانیان داخست.

هەموو ئەو بابەتانە نیشانی دەدات کە پڕۆژەی زایۆنیزم تا چ ڕادەیەک تێکەڵ بە زانکۆ بووە. بەڕێوەبەرانی زانکۆی ئێمە بۆ بەرگری لە سەرمایەدانەری زیاتر لە 8.5 ملیۆن دۆلاریی لە کۆمپانیاکانی پاڵپشتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل و هەروەها رەزامەندی زایۆنییەکان بەرەنگاری خوێندکاران دەبنەوە.

ئایا پۆلیسیش دەستێوەردانی کردووە؟ پۆلیس دەوری ناڕەزایانی تەنیوە و لەسەر سەریشیان درۆن و کۆپتەر هاتوچۆ دەکات. لە ڕاستیدا پۆلیس و ئیسرائیل پێکەوە پێوەندیان هەیە و هێزیان تەواوکەری یەکە بەڵام تا کاتێک کە فەلەستین درێژە دەداتە بەرخۆدان ئێمەش هیچ ترسێکمان نییە.

هەروەها لە وەڵامی ئەوەی کە داوکاری خوێندکارەکان چییە وتیان: 5 داواکاری هەیە.

یەک . گەمارۆی ئەو کۆمپانیاگەلە کە دەستان هەیە لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیلییەکاندا

دوو. گەمارۆی هەموو سەفەرە ئاکادیمیاکان و هەڵوەشاندنەوەکان هاوکارییەکان لەگەڵ ئەوان.

سێ. گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین بۆ وڵاتەکەیان و هەروەها پڵپشتی لە نارەزایەتی هەمبەر کۆمەڵکوژی لە غەززە.

چوار. دەرکردنی پۆلیس لە ناو حەوشەی زانکۆ

پێنج. هەڵوەشاندنەوەی هاوکاری زانکۆکان لەگەڵ ئیسرائیل.
ئایا تا ئێستا زانکۆ هەوڵی داوە لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەری نیگەرانییەکان و داواکارییەکانتان بکات؟

گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی زانکۆ دەستیپێکردووە، بەڵام نیازپاکی تێدا نییە. سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانمان، هێشتا مۆڵەتی کۆبوونەوە و بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکەدا وەرنەگرتووە لەگەڵ فیلیکس ماتۆس ڕۆدریگێز، سەرۆکی زانکۆکە. هەروەها داواکارییەکەمان بۆ بەکارهێنانی خێوتەکان وەکوو پەناگە لە بارودۆخی خراپی کەشوهەوادا ڕەتکراوەتەوە. جگە لەوەش خوێندکارێکی گەنجی موسڵمان بەبێ هیچ پاساوێک دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە نەخشاندنی گرافیتی لەسەر دیوارەکە لە یەکەم ڕۆژی مانگرتنەکەدا. ئەم تۆمەتە دەتوانێت ببێتە هۆی چوار ساڵ زیندانی بۆی! داوامان کردووە لە هەموو ئەو تۆمەتانە بەریبکرێت . تا ئیدارەی زانکۆ بەو بێ حورمەتییە مامەڵەمان لەگەڵ بکات، ئێمە ناتوانین بەشداری دانوستانەکان بکەین.

پێت وایە لە کۆتاییدا خوێندکاران دەتوانن کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی کۆشکی سپی دروست بکەن؟

بە دڵناییەوە. خوێندکاران داهاتووی ئەم وڵاتەن و زۆربەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی مێژووی ئەمریکا لە حەوشەی زانکۆکانەوە سەریان هەڵداوە. ئەگەر ناڕەزایەتی خوێندکاران بە توندوتیژی و هێز وەڵام بدرێتەوە، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئەوان باش ئاگاداری ئەم بابەتەن و لە ئێمە دەترسن. ئەوەی زۆرتر دەیانترسێنێت ئەوەیە کە ئێمە هیچ ترسێکمان نییە. ئێمە دەزانین کە ئێمە لە لایەنی ڕاستداین و پرسی فەلەستین بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە. ئێمە شکست ناهێنین.

News ID 50045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha