بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداریی دایە ئەمریکا سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی لە وڵاتی سووریا.
لاورۆف ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی مسکۆ لە شکاندنی هەرێمی ئاسمانیی سووریا لە لایەن تورکیای ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند کە ئێمە هەواڵی بوردومانی باکووری کوردنشینی سووریا لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیامان پێ گەیشتووە و تا ئەو جێگای کە من دەزانم ئەم ناوچانە هی کوردەکانە و تورکیا بوردومانیان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە ئەندامێتی تورکیا لە هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا وتی: واشنتۆن دەبێ وەک فەرماندەی هاوپەیامنی لەم بوارەدا زیاتر بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
بۆچوونی ئێوە