بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تاس، سێرگئی ڕیاکۆف وتی: کاتێک سیستمی بازەرگانی ئێنسیتێکس دەست بە کار بکات، وڵاتانی دیکەش وەک ڕووسیا و چین دەتوانن بە کاری بێنن.
ئەو زیدی کرد: لەمبارەوە وڵاتانی ئەورووپایی بەڵێنەکەی خۆیان بۆ ئێران بەجێهێناوە. ئەگەرچی ئەوان زۆر خێرا ئەو کارەیان نەکرد بەڵام ئەم سیستمە لە درێژەی بەڵێنەکانی ئەوانە.
ڕێکاری بازەرگانی نوێی ئەورووپا ناسراو ئێنسیتێکس ڕۆژی ۳۱ی ژانڤییە دوای کشانەوەی فەرمی ئەمریکا لە بەرجام ڕاگەیەندرا.
ئەم ڕێکارە بازەرگانییە تایبەت بە ئێرانە و بۆ دەور دانەوەی گەماڕۆکانی ئەمریکا ساز کراوە.
بۆچوونی ئێوە