بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە واشنتۆن پۆست، یەک دوای ئەوەی مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمرکا داوای کرد کە وڵاتانی ئەورووپایش لە بەرجام بکشێنەوە و تەڤڵی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بن، بەرپرسانی ئەورووپا جەختیان کردەوە لە پێبەند بوونیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.
فدریکا موگرینی لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی میوشین لەمبارەوە ڕایگەیاند: ئەورووپا پێبەند دبێت بە بەرجام و ئەم ڕێککەوتنە بۆ ئەمنیەتی ئەورووپا زۆر گرنگە.
ئەو زیادی کرد: من لە سەر ئەم بڕوایەم گەر پشتیوانی فەڕەنسا و بریتانیا و ئاڵمانیا و ئەورووپا نەدەبوو، بەرجام زۆر پێشتر لە ئێستا هەڵدەوەشایەوە، ئێمە هێشتا لە سەر ئەم بڕوایەین کە ئەم ڕێککەوتنە بۆ ئەمنیەتی ئەورووپا گرنگە.
موگرینی وتی: ئەورووپا دەیەوێت ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکات و دەستی پێوە بگرێت.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیاش وتی: فەڕەنسا و بریتانیا و ئاڵمانیا هەوڵ دەدەن بەرجام بمێنێتەوە، چون ئەگەر هەڵبوەشێتەوە هەنگاوێک لە ڕووبەڕوو بوونەوە نزیک دەبینەوە.
ئەو زیادی کرد: ئێمە تاکوو ئەمڕۆ توانیمانە ڕێگەگەلێک بۆ هێشتنەوەی بەرجام بدۆزینەوە و دژی هەنگاوە تاک لایەنەکانی ئەمریکاین.
بۆچوونی ئێوە