AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢٥ ١٣:٠٨

له‌ هه‌ولێر؛

مه‌سرووربارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیداریان کرد

مه‌سرووربارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیداریان کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی؛ پێش نیوه‌ڕۆی  ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۲۵ی به‌فرانبار راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کرد.

له‌ دیداری مەسروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراندا پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان تاوتووكرا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندن و ڕەوشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی لەسەر کرا.

 مەسروور بارزانی، وێڕای بەخێرهێنانی وەزیری دەرەوەی ئێران، تیشکی خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماژەی بە دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دا لە سەر بنەمای رێز و ھاوسەنگی دوولایەنە.

هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و  پرسە هاوبەشەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باسی لە بایەخی پەرەپێدان بە میکانیزمی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری پەیوەندییە ئابورییەکان لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابووریەکانی ئێران و عێراق کرد.

زه‌ریف رایگەیاند:  سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئێران گرینگە و لەو پێناوەدا ئامادەی پەرەپێدانی ھەموو ھاوکارییەکانن.

News Code 24346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha