AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢٤ ٠٧:٥٨

بۆ یادی ڕەسووڵ نادری؛

مێهرەجانی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوەچوو

مێهرەجانی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوەچوو

یەکەمین مێهرەجانی ناوچەیی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە ژێر ناوی "هەوارگەی موکوریان" بۆ یادی مامۆستا "ڕەسووڵ نادری"، شەوی ڕابردوو لە تەلاری وەحدەتی مەهاباد بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شۆڕش مەعرووفی بەڕێوەبەری کاروباری ئەو مێهرەجانە بە ئاماژە بەوەی کە "هەوارگەی موکوریان" بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، شۆرای ئیسلامی شار و شارەداریی شاری مەهاباد بەڕێوەچووە، وتی: ئەم مێهرەجانە لە سێ بەشی "بەیت و حەیران"، مۆسیقای فۆلکلۆر" و "ئامێری فۆلکلۆر" پێک هاتبوو کە لە بەشی یەکەمدا هونەرمەندانی وەک مام خدر قادری (خلە دەرزی)، ما ڕەسووڵ قارەمانی، مام ڕەسووڵ ڕەحمانی، قادر غەریب، عەزیز عەلی سوور، دەروێش ڕەحمان، عەبدوڵڵا و بایز بەختوو و سەڵاح خزری بەرهەمەکانی خۆیان ئاراستە کرد.

شۆڕش مەعرووفی بە ئاماژە بەوەی کە مام ڕەسووڵ ڕەحمانی بە ٩٦ ساڵ تەمەنەوە بە چەند زمانی کوردی، ئەرمەنی، عێبری و ... حەیران و فۆکلۆر دەخوێنێت، وتیشی: لە بەشی ئاواز و مۆسیقای فۆلکلۆر، ئامادەبووان گوێبستی بەرهەمە ناوازەکانی هونەرمەندان ئیبراهیم قادری، عەلی گڵێنانی، سەید ئیبراهیم سەقزی، محەمەد خەلیفانی، محەمەد ناهید و ڕەحیم سەردەشتی بوون.

بە وتەی ناوبراو لە بەشی ئامێرە نەریتی و فۆلکلۆرییەکانیشدا هونەرمەندان عوسمانە سوور، قودرەت ئاغایی، حەمزە شەریفی، محەمەد قەرەبلاغی، سولەیمان وەستا قادری، جەعفەر بەربەست، خالد نادر پوور، موراد حەبیبی، ڕەحمان پیرانی، لوقمان شەنگە، عەلی مستەفا ئازەر، عەبدوڵڵا بەقەوەت و لوقمان ئیسماعیلی بە ژەندنی ئامێرەکانی نەرمە نای، شمشاڵ، دیوان، دەهۆڵ و سورنا و هەروەها ئامێرە بەڕۆژەکانی وەک ڤیلۆن و کۆرگ کەشێکی تایبەتیان لەو مێهرەجاندا خەملاند.

مەعرووفی ئاماژەی بەوەش دا کە سەرەڕای ژەنیاریی جەعفەر ئەمینی بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی مامۆستا محەمەد ماملێ و سەنتوورژەندنی ئاوان مستەفاپووری ٦ ساڵە وەک بەشی دەرەکی، ڕێز گیرا لە هەوڵی چەندین ساڵەی مامۆستای پێشەنگ خدر ڕەش ئەحمەدی وەک میوانی تایبەتی مێهرەجانی "هەوارگەی موکوریان".

مامۆستا ڕەسووڵ نادری کە رۆژی ٢٦ی خەرمانانی ئەمساڵی هەتاوی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بواری فۆلکلۆری کوردی کە بەرهەمێکی زۆری لە بواری "حەیران"، "لاوەک"، "بەستە و گۆرانی" تۆمار کردووە و بە گێڕانەوەی قسەی خۆش و نەقڵ و نەزیرەی کوردەواری، کۆمەڵێک بەرهەمی بە نرخی لە دوای خۆی بە جێهێشتووە و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی زارەکی کوردی کردووە.

News Code 24297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha