AP ١٣٩٧ سەرماوەز ١٢ ١٤:٠٨

دۆستی جەماڵ خاشقجی:

خاشقجی دەیەویست سوپای سایبری دژی ڕیاز ڕێک بخات

خاشقجی دەیەویست سوپای سایبری دژی ڕیاز ڕێک بخات

کەناڵی سی ئێن ئێن بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک لە جەماڵ خاشقجی کە تێیدا هەواڵی دابووە دۆستەکەی کە دەیەوێت سوپایەکی سایبریدژی بەرپرسانی ئالی سعوود ڕێک بخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن بە بڵاو کردنەوەی ژمارەیەک پەیامی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگرەکەی سعوودی کە لە باڵەخانەی کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ تیرۆر کرا ڕایگەیاند کە ناوبراو دەیەویست سوپایەکی سایبری دژی بەرپرسانی ئالی سعوود ڕێک بخات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پەیامە دەنگی و نووسراوەکانی خاشقجی کە بۆ عومەر عەبدولعەزیز دۆستی ناوبراو کە ئێستا لە مۆنترالی کانادا نیشتەجێیە نیشانی دەدات کە خاشقجی نیسبەت بە هەوڵی تۆڵە سەندنەوە دژی خۆی نیگەران بووە.

خاشقجی لە ئەو پەیامەدا لە ڕەوتی دەستگیر کردنی چالاکەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنەی گرتووە و دەیەویست بزووتنەوەیەک دژی بەرپرسانی ئالی سعوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێک بخات. بەم پێیە خاشقجی نزیک بە ٥ هەزار دۆلاری داوەتە دۆستەکەی بۆ ڕێکخستنی ئەو بزووتنەوە کە بە سوپای سایبری بەناوبانگ بووە.

عەبدولعەزیز جەختی کرد کە دەیوێت لە دژی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کە بەرنامەی سیخوڕی مۆبایلی ناوەتە ئیختیاری ڕیاز و بەو جۆرە سیخوڕیی خاشقجی کراوە سکاڵا دەربکات.

News Code 23411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha