بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە ۱ی سەرماوەز لە زانستگای کوردستان رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە نووسەر و وەرگێری بەرجەستەی بۆکانی بەڕێوەبرا.
دکتۆر فەردین ئەخلاقیان، سەرۆکی زانستگای کوردستان لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە وتی: زانستگای کوردستانماڵی مامۆستایانی گەورەی کوردە و ئامادەیی تەواومان بۆ ناساندن و ڕێزگرتن لە زەحمەتی سەرمایە زانستی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان هەیە.
ئەخلاقیان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بلیمەتانی وەک مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە پشتیوانەی زانستی و ئایینی ئەم وڵاتەن، زیادی کرد: زانستگای کوردستان ئەرکی ئەوەی هەیە کە ئەم بلیمەتانە بە بەرەی گەنج بناسێنێت.
لە بەشێکی تری ئەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی ناوەندی هەڵکەوتەکانی پارێزگای کوردستان وتی: بەشداریی بەشکۆی خەڵک و لایەنگرانی نووسراوەکانی مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە لەم ڕێوڕەسمە نیسانەی ڕێزگرتنی گەلی کورد لە خزمەتکارانی ئایین و فەرهەنگە.
سادقی زیادی کرد: زانایانی هەر گەلیک هێزی نەرمی ئەو گەلەن و ئەوان وەک نیشتمانی مەعنەوی ڕەمزی مانەوی شارستانیەتی میللەتن.
لە کۆتاییدا مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە خەڵات کرا و ڕێز لە چەندین دەیە خزمەتی ئەو بلیمەتە بە فەرهەنگ و دین گیرا.
مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە ساڵی ۱۳۱۷ی هەتاوی لە گوندی کانی عەلی گردەی بۆکان لە دایک بووە، ساڵی ۱۳۴۱ ئیجازەنامەی مەلایەتی وەرگرتووە و ۱۵ ئاسەواری لە بواری ئایین و دین وەکوو وەرگێڕانی " اللولو والمرجا ، التجرید الصریح لاحادیث الجامع الصحیح،التاج الجامع للاصول فی احادیث الرسول" هەیە.
بۆچوونی ئێوە