به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، مێدیایەکی ئیسڕائێلی ڕایگەیاند کە نزیک بە ۴۶۰ مووشەک لە غەزەوە ڕوو لە شارۆچکەی زایۆنییەکان گیراوە.
ئەم مێدیایە ڕاپۆرتی دا: سیستمی بەرگری گۆمەزی ئاسنی تەنیا ۱۰۰ مووشەکی بەر لە پێکانی ئامانجەکان پووچەڵ کردووەتەوە.
هەروەها ئاماژە دراوە کە لە غەزەش ۱٦۰ ئامانجی حماس و جەهادی ئسلامی پێکراوە.
شایانی باسە کە دوێنێ شەو ژووری هاوبەشی گرووپە فەلەستینییەکان ئاگربڕی بە یارمەتی میسر قبوڵ کرد، بەڵام ڕاگەیەندرا تەنیا تاکوو ئەو کاتە پێبەندن بە ئاگربڕەکە کە ڕژیمی زایۆنی پێبەندی بێت.
بۆچوونی ئێوە