AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ١٦ ٢٠:٢٠

مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری کوردستانی:

ئەدەبیاتی کوردی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران گەشەی کردووە

ئەدەبیاتی کوردی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران گەشەی کردووە

لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ وێڕای ئاماژە بە پێگەی ئێستای زمان و وێژەی کوردی، وتی: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و وێڕای کێشە جیاوازەکان زمان و وێژەی کوردی گەشەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی لە کۆبوونەوەی " شۆڕشی ئیسلامی، زمان و وێژەی کوردی" کە بە هەوڵی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی یەکەی سنە بەڕێوە چوو، وتی: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی زمان و وێژەی کوردی لە پەراوێز بوون هاتە دەرەوە و گەشەی کرد.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دۆخی زمان و وێژە و ئەدەبیاتی کوردی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: کۆنینەگەرایی، نوێ خوازی و دژایەتی لە گەڵ ئایین لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم بووە هۆی ئەوەی کە پرسی زمان لە ژێر سێبەری سیاسەت هەژمار بکرێت و هەر بۆیە سەرەنج بە ئەو بابەتە فەرهەنگییە بووە هەلێک بۆ یاری سیاسی.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە سەرەنج نەدان بە زمان و وێژەی ناوچەکان لەو سەردەمەدا ڕوویداوە، درێژەی دا: لە سەردەمی پەهلەوی دووهەمیش ئەو سیاسەتە درێژەی هەبوو و دەسەڵات نەتەنیا هەوڵێکی بۆ پاڵپشتی و گەشەی زمانەکان نەداوە بەڵکوو لە زۆربەی کاتەکاندا لە بەرانبەریاندا دەوەستا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و گۆڕانی ڕوانین بە زمان و وێژەی کوردی، وتی: بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یەکەم ڕووداوێک کە ڕووی دا پەسەند کردنی دوو مادەی ١٥ و ١٩ ی یاسای بنەڕەتی بوو کە سەرەنج بە ئەو دوو مادە گرنگە سیاسەت و ڕوانگەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر زمان و وێژەی ناوچەیی بە تایبەتی زمان و وێژەی کوردی نیشان دەدات.

مامۆستای زانکۆی ئازادی ئیسلامی یەکەی سنە وتیشی: ڕێکخستنی بەشی زمانی کوردی لە مێدیا بەناوبانگەکانی ئێران لەوانە هەواڵدەریی مێهر، بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵ و کۆبوونەوەی جیاواز  لە بەشی زمان و وێژەی کوردی، چالاکی بەردەوامی دوو ناوەندی کوردستان ناسی لە زانکۆی ئازادی یەکەی سنە  و زانکۆی کوردستان لە چالاکییە گرنگە ئەنجام دراوەکان لە ئەو بەشە بووە.

ئەحمەدی ئاماژەی کردە سەر زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانیش و وتی: ڕێکخستنی بواری زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی کوردستان و وانە وتنەوەی دوو یەکەی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی یەکەی سنە دوو ڕووداوی گرنگی دیکە لە درێژەی سەرەنج بە ئەو بوارە دێتە ئەژمار کە بێ گومان لە داهاتوو ئەو کارانە دەتوانێت لە گەشەی زیاتری زمان و وێژەی کوردی کاریگەری دەبێت.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە ئەو کۆبوونەوە وێڕای ئاماژە بە هەلە لە دەست چووەکان لە درێژەی سەرەنج بە زمان و وێژەی کوردی، وتی: بە داخەوە سەرەڕای بوونی دوو مادەی یاسای بنەرەتی و هەروەها بوونی کەشی لەبار ئێمە هێشتا نەمانتوانیوە لە بەستێنەکان کە لە بەر دەستدایە بۆ گەشەی زمان و وێژەی کوردی کەڵک وەربگرین.

News Code 22910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha