AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ١١ ٢٠:٤٨

تورکیا:

ئەنقەرە لە گەمارۆکانی سەر دژەئێران بەریکرا

ئەنقەرە لە گەمارۆکانی سەر دژەئێران بەریکرا

وەزیری وزە و سەرچاوەگەلی سرووشتیی تورکیا لە بێ‌بەری کرانی وڵاتەکەی لە گەمارۆگەلی دژەئێرانیی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، فاتح دۆنمەز وەزیری وزە و سەرچاوەگەلی سرووشتی تورکیا سەبارەت بە بێ‌بەری بوونی ئەنقەرە لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، وتی: بیسراوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنقەرە لەو سزایانە بێبەری کراوە، هەر چەند تا ئێستا نووسراویەکمان لەوبارەیە بۆ نه‌هاتووه.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەندێک لە وڵاتان و لەوان هێندستان و کۆریای باکوور لە ئەگەری بێ‌بەری کران لە گەمارۆگەلی ئەمریکی لە دژی ئێران هەواڵیان داوە و میدیاکانی ژاپۆن-یش چاوەروانی ڕاگەیاندنی ئەو پرسە بە وڵاتەکەیانن.

ڕاوێژکاریی ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی دوو رۆژ لەوە پێش لە لێدوانێکدا بۆ "کۆمەڵەی هەمیلتۆن" لە ویلایەتی واشنتۆن، ددانی بە هاوڕێی نەکردنی هەندێک لە وڵاتان لە گەڵ گەمارۆگەلی نەوتیی سەر ئێراندا هێنا بوو.

جان بۆڵتۆن لەو دیدارە بە ڕاوێژێکی تا ڕادەیەک ئاشتی‌خوازانە وتبووی کە هەندێک لە وڵاتان "پێدەچێت نەتوانن هاوردەی نەوتیان لە ئێران بە خێرایی بگەیێننە سیفر".  

ناوبراو وەک یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی لایەنگری شەڕ و دژایەتیی ئێران، ئاماژەی بەوەش دابوو کە واشنتۆن هەوڵ دەدات کە لە بابەتی هەناردەی نەوتەوە زۆرترین گۆشاری مومکین بخاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران؛ بەڵام لە هەمان کاتدا نایەوێ زیانێک بەو وڵاتانەی کە ئینتمایان بەو مادەیە هەیە، بگات.

لە مانگی مەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرچوونی ئەو وڵاتەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ناسراو بە بەرجام ڕاگەیاند، کۆشکی سپی هەموو هەوڵی خۆی بۆ بە سیفرکردنی هەناردەی نەوتی ئێران خستۆتەگەڕ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی خوازیاری بێ‌بەری بوون لە گەمارۆکانی کۆشکی سپی لە دژی هەناردەی نەوتی ئێرانن.

News Code 22788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha