به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز،به‌رپرسێکی حیکمه‌تی نیشتمانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی چاکسازی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که کورده‌کان و ئه‌هلی سوننه سوورن له سه‌ر وه‌رگرتنی بڕێک پۆستی دیاریکراوی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌یسه‌ر جادری له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌باره‌ت به سوورن بوونی حیکمه‌تی نیشتمانی له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت وتی: عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ئازاده له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و حیکمه‌تی نیشتمانی وه‌ها داوایه‌کی نه‌کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام کورده‌کان و ئه‌هلی سونه پێداگرن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پۆستی دیاریکراو له کابینه‌ی نوێی عێراق وه‌ربگرن و سوورن له سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته کۆنه‌کان.
جادری جه‌ختی کرد: هیچ یه‌ک له حزبه سیاسییه‌کانی عێراق نابێت خۆیان به شیاوتر له حزبه‌کانی دیکه بزانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ت خانه‌کان.
بۆچوونی ئێوە