بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عادڵ عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ چاوش ئۆغڵو جەختی کرد: پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا دیار و بەرچاوە و هەوڵ دەدەین بەهێزتریشی بکەین.
ئەو زیادی کرد: عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ کە بە سەر تیرۆردا زاڵ بووە و لە قۆناغی ئاوەدان کردنەوە دایە. ئێمە لەم قۆناغە پێویستمان بە پشتیوانی جیهانییە.
لای خۆیەوە ئۆغڵوش جەختی کرد: تورکیا لە هەموو ڕووێکەوە پشتیوانی عێراق دەکات و بۆ بەهێز بوونی پەیوەندی هەر دوو لا هەوڵ دەدەین.
هەروەها هەر دوو لا سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەی ئاو لە ناچەکە گفتوگۆیان کرد.
شایانی باسە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کردووە و ئەمڕۆ کۆتایی بە دیدارەکەی دێنێت.
بۆچوونی ئێوە