AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٧ ٢١:٢٢

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی مالیکی و عامری:

هیچ گەڕەنتییەکیمان بە کۆردەکان سەبارەت بە کەرکووک نەداوە

هیچ گەڕەنتییەکیمان بە کۆردەکان سەبارەت بە کەرکووک نەداوە

یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند که ئەو هاوپەیمانییە هیچ گەڕەنتییەکی سەبارەت بە کەرکووک بە کوردەکان بۆ بەشداری لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان هادی ئەسەدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە پرسی کەرکووک، پرسێکی تەواو عێراقییە و هەڵوێستی ئەو هاوپەیمانییەش سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵک، تەواو ئاشکرا و ڕوونە و هەموو دەبێ لە ژێر چەتری نیشتمانیدا کۆببنەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە تەواو هەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە چارەنووسی کەرکووک و گەڕەنتی دان بە کوردەکان لەبارەی ئەو پارێزگایە لە بری پەیوەست بوونیان بەو هاوپەیماییە و پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق، درۆیە و تا ئێستا هیچ گەڕەنتییەک لەبارەی چارەنووس و داهاتووی کەرکووک بە کوردەکان نەدراوە و هیچ ڕێککەوتنێک لەوبارەیە واژۆ نەکراوە.

ئەسەدی وتیشی کە ئەو هاوپەیمانییە لە گەڵ تەواو لایەنە سیاسی و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی عێراقی بە شێوەی یەکسان گفتوگۆی کردووە و سیاسەتێکی نیشتمانیی گرتۆتە بەر.

News Code 22030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha