حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به هێرش کردنه سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له به‌سره وتی: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاگادار بین که خه‌ڵکی عێراق له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌م وڵاته به تایبه‌ت باشوور کێشه‌ی خزمه‌تگوزاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له کۆنه‌وه بووه، چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشانه‌ش به هۆی دۆخی ناوخۆی عێراق له دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه هیچ ئه‌نجامێکی باشی نه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر که‌س سه‌ردانی به‌سره بکات له دۆخی خراپی ئه‌م شاره تێده‌گات، که‌م ئاوی و داواکاری خه‌ڵک شتێکی ڕه‌وایه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا له باشووری عێراق نییه و هه‌موو شوێنێکی له‌م لاوازی خزمه‌تگوزارییه ڕه‌نج ده‌بات.
دانایی فه‌ر ئاماژه‌ی دا: ڕێشه‌ی ڕووداوه‌کانی به‌سره که ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌که‌م داواکاری کۆمه‌ڵایه‌کی خه‌ڵک، کێبه‌رکێی تووندی گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق و ده‌وستێوه‌ردانی ئه‌مریکا و سعوودییه. ئه‌م دوو وڵاته نه‌ک دۆخی عێراق و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆیان گرنگه نه خزمه‌تگوزاری و ته‌نیا له‌م دۆخه‌ی دروست بووه بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان سوود ده‌به‌ن.
ئه‌و وتی: ئێمه ده‌بینین که ئه‌مریکاییه‌کان و سعوودییه‌کان و بڕێکی دیکه له وڵاتانی ناوچه‌که له هه‌ڵبژاردن ده‌ستێوه‌ردانیان کرد، وه‌ک دیمان باڵوێزی ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن ڕابگه‌یه‌ندرێت سه‌باره‌ت به‌مه قسه‌ی سه‌یر سه‌یری کرد. سعوودییه‌کانیش به پاره و قسه‌کانیان له دوای ده‌ستێوه‌ردان بوون به‌ڵام دواجار خه‌ڵکی عێراق ده‌نگیان به ڕه‌وتی دژه ئه‌مریکا دا.
ئه‌م شاره‌زا سیاسییه ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمنان له دوای ئه‌وه بن تاکوو پیلانی ناکۆکی دروست کردن له نێوان خه‌ڵکی ئێران و عێراق به‌رز بکه‌نه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی عێراقییه‌کان بۆ کاری ناشایست دێنه ئێران و به پێچه‌وانه عێراق بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی کۆ کردنه‌وه‌ی دۆلار له عێراق و هتد. ئه‌وان له هه‌ر که‌س ئه‌م قسانه‌ی دووباره بکردایه‌ته‌وه پشتیوانیان ده‌کرد.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌یه‌کیان ساز کرد که ئێران له عێراق مووشه‌کی جێگیر کردووه که ته‌واو درۆ بوو، دوای ئه‌مه‌ش ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که ئاماده‌ن شوێنه‌کانی ئێران له عێراق بکه‌نه ئامانج. ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که پیلانێک به‌ڕێوه بووه و ئامانجیشی کورت کردنی ده‌ستی ئێران له عێراق بوو. دوژمنان نازانن که په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و خه‌ڵکی عێراق فه‌رهه‌نگی و مێژووییه، که‌واته ده‌توانین پیلانی دوژمنان کۆنترۆڵ بکه‌ین.
دانایی فه‌ڕ وتی: ئێمه دڵنیاین که خه‌ڵک و به‌رپرسانی عێراق به جدی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، بڕوانن هێرشه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه بوون که دژی ئه‌مریکا و سعوودییه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستی کۆمه‌ڵگای عێراق نییه چون له هه‌ڵبژادن ده‌نگیان به لایه‌نی دژه ئه‌مریکایی و سعوودی دا. من دڵنیام که خه‌ڵک عێراق ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنن و کێشه‌کان وه‌ک ڕابردوو چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌مه‌ش له بیر بکرێت که به‌رپرسانی عێراق وڵامی داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکی عێراق بده‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێران وتی: تاران به‌رده‌وام سه‌ڵماندوویه‌تی هه‌میشه له ته‌نیشت ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراق وه‌ستاوه و له‌م قۆناغه‌ش پشتیوانی له‌وان ده‌کات و هه‌ر یارمه‌تییه‌ک بۆ ئارامی و ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری له عێراق له ده‌ستی بێت، ئه‌نجامی ده‌دات.
باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق وتی: هێرش کردن بۆ سه‌ر باڵویزخانه‌ی ئێمه کارێکی ناسیاسیانه بوو و ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌رپرسه له دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ بینا دیپلۆماسییه‌کان و ده‌بێت وڵام بداته‌وه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین که ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌کان زیاترین ئه‌منیه‌تیان هه‌بێت له ده‌وڵه‌تی عێراقیش داوا ده‌که‌ین که بکه‌رانی ئه‌م هێرشه هه‌رجی زووتره بگرێت و سزایان بدات.
دانایی فه‌ڕ له کۆتایدا وتی: ئه‌م پیلانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ شێواندنی په‌یوه‌ندی باشی نێوان ئێران و عراقه که دوژمنانی هه‌ر دوو لا سوورن له سه‌ری کار بکه‌ن، که‌واته ئێمه ده‌بێت هۆشیار بین و پێبه‌ند بین به کردار و وته‌کانی خۆمان و ئه‌م ڕۆژانه‌ش تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌وانه‌ی له ناکۆکی نێوان ئێران و عێراق حسابیان کردووه بێ ئه‌نجام ده‌بن و بله‌م قۆناغه‌ش به باشی تێپه‌ڕ ده‌بین.
بۆچوونی ئێوە