ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕامین حسه‌ین ئابادیان: هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق له ۲۲‌ی گوڵان ئه‌نجام بووه که تێیدا دیمان چۆن خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته هه‌موویان پێکه‌وه یه‌کگرتوون و ئازادانه ده‌نگ ده‌ده‌ن. له‌م نێوانه شیعه‌کان به هۆی زۆرینه بوون توانیان وه‌ک ساڵانی ڕابردوو زیاترین کورسی به ده‌ست بێنن.
له‌م ڕووه‌وه که عێراق وڵاتێکی زۆرینه شیعه‌یه، بێ گومان زیاترین چاوه‌ڕوانی له شیعه‌کانه که یه‌ک ده‌نگ بن و پێکه‌وه به‌ستێن بۆ ئه‌منیه‌ت و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت خۆش بکه‌ن.
خه‌ڵکی عێراق پێویستیان به یه‌کگرتوویی هه‌یه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بوو که زۆربه‌ی دروشمه‌کانی هه‌ڵبژاردن یه‌کده‌نگی و یه‌کگرتووی بوو.
ئێسته که هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه، خه‌ڵکی عێراق زیاتر پێویستیان به دانوستان و یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ ئه‌کتر هه‌یه. ئه‌و یه‌کگرتووییه‌ی که به‌ر له هه‌ڵبژاردن بووه هۆی شکستی داعش.
وه‌ک دیاریشه یه‌کگرتوو بوونی عێراقییه‌کان دته‌وانێت ببێته هۆی کێبه‌رکێیه‌کی ته‌ندروستیش ئه‌ویش له‌م قۆناخه هه‌ستیار و گرنگه.
ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت ببێته کێشه و ئاسته‌نگ بۆ یه‌کگرتوویی هه‌موو لایه‌نه‌کان ساز بکات، سوور بوون له سه‌ر که‌سایه‌تی دیار له لایه‌ن فڕاکسیۆنه‌کانه، ده‌بێت خه‌ڵکی عێراق و گرووپه سیاسییه‌کان بتوانن له‌م دیاره‌ده‌یه تێپه‌ڕ بن.
بۆ نموونه سه‌در که ۵۷ کورسی پارلمانی به ده‌ست هێناوه به هۆی ئه‌و کێشانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ مالکی هه‌بووه‌یه‌تی ئاماده نه‌بووه تاکوو ئێسته هاوپه‌یمانی بکات.
ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌کان بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی مالکی و سه‌در له یه‌کتر بێ ئه‌نجام بووه و سه‌در ئاماده نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مالکی بکات.
که‌واته له دۆخی وه‌ها، گوشاری ده‌ره‌کی خستنه سه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه هاوپه‌یمانی بکه‌ن، کارێکی باش نییه و ته‌نانه‌ت ناکۆکییه‌کان و دوور بوونه‌وه‌ی حزبه‌کان له یه‌کتر زیاتر ده‌کات.
ئه‌مه‌ش نابێت له بیر بکه‌ین که به هۆی کاتی یاسایی یه‌که‌م کۆ بوونه‌وه‌ی پارلمانی عێراق و ساز کردنی گه‌وره‌ترین فڕاکسیۆنی گوشار خستنه سه‌ر لایه‌نه عێراقییه ئه‌نجامی باشی نابێت، ده‌بێت هه‌موو گرووپه عێراقییه‌کان ئازاد دابنرێن تاکوو خۆیان گه‌وره‌ترین فڕاکسیۆنی گه‌وره‌ی عێراق دروست بکه‌ن.
وه‌ک دیاریشه ناکۆکی و دوور که‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌بێته هۆی لاواز بوونی خودی لایه‌نه‌کان، بۆ نموونه هه‌رچی شیعه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناکۆکتر بن له‌ملاوه کورد و سونه‌ی عێراق توانی سیاسی زیاتر بۆ دانوستان به ده‌ست دێنن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مانای دوور خستنه‌وه‌ی کورد و سونه له ده‌وڵه‌ت نییه و وه‌ک ئاماژه‌ش کراوه درگاگه به ڕوویی حزب و لیسته کوردی و سونییه‌کانیش کراوه‌ته‌وه. تاکوو ده‌وڵه‌تێکی نیشتمانی گشتگیر داز بکه‌ن.
که‌واته سوور بوون له سه‌ر هاوردنی بڕێک که‌سی ناسراو بۆ دروست کردنی گه‌وره‌ترین فڕاکسیۆن له پارلمانی عێراق هه‌ڵه‌یه و ده‌بێته هۆی په‌ڕته‌وازه‌یی کورد.
ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته له به‌رچاو بگیردرێت که ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در وه‌ک فڕاکسیۆنی براوه له‌گه‌ڵ که‌سێک له ده‌وڵه‌تی یاسای کێشه‌ی هه‌یه، ده‌بێت ڕیز له بۆچوونی ئه‌و بگیردرێت تاکوو فه‌زای سیاسی عێراق نه‌گۆڕدرێت و نه‌بێته گۆڕه‌پانی کێبه‌رکێی حزبی.
ئێسته که عێراق له لووتکه‌یه‌کی هه‌ستیار دایه ناکرێت که جه‌خت له که‌سایه‌تی یه‌ک که‌س بکرێت و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕابردوو بکه‌نه قوربانی یه‌ک که‌س.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێسته باشترین هه‌ل ڕه‌خساوه تاکوو هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان پێکه‌وه، دوای پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فڕاکسیۆن، ده‌وڵه‌تی زۆرینه و یه‌کگرتوو پێک بێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو نه‌دات دڵنیا بین که هیچ هه‌وڵێک سه‌ر ناگرێت.
ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق به‌شێکه له‌م گرووپانه که ده‌توانیت ڕۆڵی ئه‌رێنی له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فڕاکسیۆن هه‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت ته‌ڤڵی فڕاکسیۆنی زۆرینه بێت به به‌شداری سه‌درییه‌کان.
بەم حاڵەشەوە بە دیژهاتنی ئەم شتە گرنگە تەنها ئەو کاتە بە دی دێت کە ڕێز لە بۆچوونە جیاوازەکانی هەڵبژاردن بگیردرێت. بە تایبەت کاتێک نایانەوێت لەگەڵ کەسێک هاوپەیمانی بکەن گوشار نەخرێتە سەریان.
گومانی تێدا نییە کە ئێستە عێراق لە قۆناغێکی هەستیار دایە و ەکگرتوویی ئەم وڵاتە شتێکی گرنگە و بۆ ئەم کارەش پێویستە لایەنەکان لە کەسایەتییە سیاسیەکان تێپەڕ بن.
بۆچوونی ئێوە