به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حامید جەوڵایی له میانه‌ی ده‌ست پێ کردنی چالاکی یانه گوندنشینه‌کانی کوردستان که له سنه به‌رێوه چوو، وتی: ئامانجی وه‌زاره‌تی وه‌رزش په‌ره‌دان به وه‌رزشی گوندشینه‌کانه و هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ۵۴ یانه‌ی گوندنشین به بودجه‌ی ۳۰۰ ملیۆن تمه‌ن ده‌ستیان به کار کردووه له پارێزگای کوردستان.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بڕه پاره‌یه له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی ئێران بۆ ئه‌م ۵۴ گونده‌ی کوردستان ته‌رخان کرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی کوردستان وتی: وه‌زاره‌تی وه‌رزش له دوای ئه‌وه‌یه که له‌م قۆناغه‌دا هه‌رچی گوند که ۱۰۰۰ دانیشتوو زیاتری هه‌بێت به یانه‌ی وه‌رزشیان بۆ دروست دەکرێت و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ گوندی زیاتر له کوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه بیگرێته‌وه.
وتیشی: به‌م ۵۴ یانه‌وه ئێسته نزیک به ۸۰ یانه‌ی وه‌رزش له گونده‌کانی کوردستان هه‌ن که ئه‌مانه ده‌توانن ساڵانه له ناو خۆیان کاپی وه‌رزشی و کێبه‌رکێ به‌ڕێوه ببه‌ن و به‌م شێوه‌یه ئاستی وه‌رزشوانی له ناو کوردنه‌کانی کوردستان به‌رزتر بێته‌وه.
ڕاشیگەیاند: له هه‌ر یانه‌یه‌ک مێزێکی فوتباڵ ده‌ستی، ۲۰ دۆشه‌کی وه‌رزشی وه‌ک کاراته و کۆنفۆ، مێزی شه‌تره‌نج، ته‌ناف لێدان و وه‌زنه لێدان دابین کراوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئارام ئارام زیاتر ته‌یار بکرێن به که‌ل و په‌لی وه‌رزشی.
شایانی باسه که ۶ یانه له گونده‌کانی سه‌قز، ۵ له دیوانده‌ره، ۶ له مه‌ریوان، ۴ له بیجاڕ، ۵ له قوروه، ۴ له دێولان، ۵ له سه‌وڵاوا، ۴ له کامیاران و ۵ له بانه دروست کراوه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شی له گونده‌کانی شاری سنه دروست کراون.
بۆچوونی ئێوە