بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حرە، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند کە دۆخی عێراق و جۆری پێکەوەندی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران و بەرژەوەندی هاوبەشی تاران و بەغدا بە جۆرێکە کە عێراق ناتوانێت پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بێت.
ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی حرە کە بڕیارە شرۆڤەکەی بەم زووانە بڵاو ببێتەوە نیسبەت بە تەند بوونەوەی گوشارەکان دژی ئێران هۆشداریی دا و وتی ئەو گوشارانە دەتوانێت لە گەڵ وەڵامی ئێران بەرەوڕوو ببێتەوە کە لە کۆتاییدا پاشهاتی بۆ وڵاتانی درواسێی ئێران هەبێت.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد کە عێراق نابێت لە لە پێکدادانە ناوچەییەکان لە لایەنێک لە بەرانبەر لایەنێکی تر لایەنگری بکات.
مەعسووم سەبارەت بە پرسی ناوخۆیی عێراقیش وتی نیسبەت بە پاشهاتەکانی خۆپیشاندانە شەقامییەکان لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
بۆچوونی ئێوە