به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور لە پەڕاوێزی ڕێوڕەسمی شەهیدانی گوندی دەرێی مەریوان وتی: ئەم ڕێوڕەسمە بۆ ۲٨ شەهیدی ئێمە لە ڕۆژئاوای ئێران بە تایبەت ۱۱ شەهیدەکەی مەریوانە. سوپای پاسداران لە ساڵانی ڕابردوو شەهیدی ناوچەیی لە ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژهەڵاتی وڵات داوە و ئەگەر ئەم شەهیدانە نەدەبوون، ڕوون نەبوو ئەمنیەتی وڵات بە کام شوێندا بڕوات.
ئەو زیادی کرد: لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو ۲۱ داعشیمان لە ڕۆژئاوای ئێران کوشت، گەر ئەمانە دەهاتنە ناو ئێران ڕوون نەبوو چی بە سەر ئەمنیەتی وڵاتدا دەهات. لەمساڵدا هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان، تەنانەت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان کەمپنشین بوون، کەوتوونەتە چالاکی کە ڕوونە بە پشتیوانی داگیرکەری جیهانییە.
ئەم فەرماندە ئێرانییە جەختی کرد: سەرەڕای چالاک بوونی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان ئێمە زیاترین ئەمنیەتمان لە ناوچەکە هەیە. ئەمەش بە هۆی خوێنی شەهیدانە. هەر ئەم گرووپەی کە ۱۱ هێزی ئێمەیان لە مەریوان شەهید کرد ساڵی ڕابردوو لە ئەزگەلەی کرماشان ۱۲ ئەندامیان لە لایەن هێزەکانی ئێمە کوژرا و لە ساڵی ۹۷یش زۆربەیان بە دەستی ئێمە کوژراون.
ڕایگهیاند: لە باشووری ئێرانیش بە دڵنیایی دەڵێم هیچ حەفتەیەک نییە چوار بۆ پێنج تیرۆریست نەکوژین، لە سەرەتای ئەمساڵ تاکوو ئێستە ۲٨ هێزی سنوورەوانی سوپای پاسداران شەهید بووە. سەبارەت بە هێرشەکەی مەریوان با ئەم گرووپە باش بزانێت وڵامی ئێمە سەخت دەبێت لە هەر شوێن و کاتێک بێت، بە تایبەت گورز وهشاندن لە بنکەکەیان لە هەرێمی کوردستان.
ئەو لە کۆتاییدا وتی: سوپای پاسداران لە ئامادەیی تەواو دایە و سەرەڕای چالاک بوونی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان ئەمنیەتی ئێران لە باڵاترین ئاست دایە.
بۆچوونی ئێوە