بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پرێس ئاسۆسیشن، شەپۆلە گەرماییەکان ئەو جۆرەی کە بریتانیای گرتووەتە بەر ئەگەر هەیە تا کۆتایی سەدەی زایینی ببێتە کەشوهەوای تەواوی گۆی زەوی. بە وتەی لێکۆڵەران ئەگەر ڕەوتی بەرز بوونەوەی رێژەی دی ئۆکسیدی کەربۆنی ئەتمۆسفێری زەوی درێژەی هەبێت، شەپۆلی گەرما گشت گیر دەبێتەوە.
هەر لەم پێوەندیەدا لێکۆڵینەوەیەکی نوێ پێش بینی دەکات بێ هەوڵێک نۆ کەم کردنەوەی گازە گوڵخانەییەکان، کەشوهەوای ڕۆژاوای ئەورووپا ئەگەری هەیە دیسانەوە بگەرێتەوە بۆ ٥٠ ملیۆن ساڵی ڕابردوو.
لە ئەو سەردەمەدا واتا سەردەمی پالئۆزێن مامناوەندی پلەی گەرمای ساڵانەی وشکایی لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٩ پلە بوو. لە ئەو سەردەمەدا کەشوهەوا گەرم، شێ دار و ئۆستوایی بوو. سەردەمی پالئۆزێن یا تەرشیاری خواروو خولێکی زەوی ناسییە کە لە ٦٦ ملیۆن ساڵ پێشەوە دەستی پێکرد و لە ٢٣،٠٣ ملیۆن ساڵ پێشەوە کۆتاییهات و یەکەمین بەشی سەردەمی نۆژینیی پێک هێنا.
بۆچوونی ئێوە