بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە عەرەبی جەدید، سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پکهێنانی حکومەت دستی پێ کردووەتەوە. دانوستانەکان ماوەی ۳ حەفتەیە بە هۆی خۆپشاندان ڕاگیراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکیانە دوای کوتایی هاتن بە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان لە ۱٥ پارێزگای عێراق دەستی پێ کردووە. چاوەڕوان دەکرێت تاکوو کۆتایی ئەم حەفتە ژماردنەوەی دەگەکان کۆتایی پێ بێت.
بەرپرسێکی باڵای لیستی فەتح ڕایگەیاند ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان نیشان دەدات کە فەتح ، نەسر و دەوڵەتی یاسا و حزبە کوردییەکان و لایەنە سونییەکان پێکەوە هاوپەیمانییەکی گەورە لە پارلمان دروست دەکەن. هەروەها سائیرون و حیکمەت و چەند لایەنێکی سونەش هاوپەیمانییەکی دیکە پێکێنن.
ئەم کەسایەتییە عێراقییە زیادی کرد: ناوی زۆر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ورژاوە بەڵام محەمەد شیاع سودانی و فاڵح فەیاز زیارترین بەختیان هەیە.
بۆچوونی ئێوە