بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و جه‌نه‌رال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن وێلكس باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم کۆبوونەتەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستا و پێشهاته‌كانی عێراق کراوە و هەروەها جه‌خت له‌وه كراوەتەوە پێویستە هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر بن تا به زووترین كات حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت و بتوانرێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوکات شاندەکەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماده‌یی وڵاتەکەیان ده‌ربڕیوە بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری چاكسازیدا.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سوپاسی حكومه‌تی به‌ریتانیای كردووە بۆ ئه‌و هاوكاریانەی له‌بواری چاکسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
بۆچوونی ئێوە