AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢ ١١:٢٥

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری:

هیج کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤی هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی قبووڵ ناکات

هیج کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤی هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستی قبووڵ ناکات

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وتی: کاری تیرۆریستی و کوشتنی سەرباز لە لایەن هیچ کۆمەڵگا و دینێکه‌وه‌ قبوڵ ناکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا فایەق ڕۆستەمی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی شاری مەریوان وتی: ئەم شەهیدانە بە دەستی ئەو تیرۆریستانەی کوژران کە هیچ کۆمەڵگا و دینێک کاری ئەوان قبوڵ ناکات.

ئەو زیادی کرد: دەبێت دەستی ئەو باوک و دایکانەی ڕۆڵەی وایان پەروەردە کردووە ماچ بکرێت چون کەسانێکیان پەروەردە کردووە کە بەرگری لە خاک و نیشتمانیان دەکەن.

ئەم مامۆستا کوردە ئاماژەی دا: ئەوان گیانی خۆیان بەخت کرد بەڵام مۆلەتیان بە دەستدرێژی دوژمنەکان نەدا و ئەمەشلای خوا زۆر پیرۆزە.

مامۆستا ڕۆستەمی جەختی کرد: خۆڕاگری وبه‌رخۆدان دەبێت له‌ وڵاتدا ببێته‌ نمانه‌ شەهیدان باشترین خۆڕاگری و گیان فیدایان کردووە. ئەوان باشترین مامه‌ڵه‌یان لەگەڵ خوا کردووەو رێزی زۆریان هەیە.

News Code 20483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha