بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاردانەوە بە توویتە شەڕخوازانەکەی دۆناڵد ترامپ کە ئەمڕۆ دووشەممە دژی ئێران بڵاو بووەوە؛ وتی: هەڕەشە بە شەڕ هەرگیز ڕێکارێکی باش نییە.
شیاوی باسە ترامپ لە توویتێکدا حەسەن ڕۆحانیی خستە بەردەنگەوە و وتی: هەرگیز، هیچ کات دووبارە هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان مەکە. ئەگەر هەڕەشە بکەن ئەوا پاشهاتێکی بە دواوە دەبێت کە مێژوو کەمتر بەخۆیەوە بینیویە. ئێمە چی دیکە ئەو وڵاتە نین کە قسەکانی ئێوە سەبارەت بە شەڕ و توندوتیژی قبوڵ بکەین.
ترامپ کە ئەو توویتەی تەواو بە پیتی گەورەی ئینگلیزی نووسیوە هەوڵی داوە تووڕەیی خۆی نیشان بدات کە ئەوە لە گەڵ گاڵتەی بەکارهێنەرانی کەشی مەجازی بەرەوڕوو بووەتەوە. بەم حاڵەوە، برێک کەسیش ئەو توویتە هاوشێوەی توویتەکانی ناوبراو دژی کۆریای باکوور دەزانن و بڕێکیش ئەوە وەکوو هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بە هێرشی سەربازی دژی ئێران وەسف دەکەن.
بۆچوونی ئێوە