ئاژانسی مێهر - به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی له به‌رجام بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی زۆر له نێوان ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه و ئه‌ورووپا دروست بێت.
ئه‌مریکا به کشانه‌وه له‌م ڕێککه‌وتنه جیهانییه هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کرد و ترامپ به‌رجامی بە خراپ ترین ڕێککه‌وتنی مێژووی ئه‌مریکا ناو بردووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا وتی: دووهه‌مین خولی گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران مانگی نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردن. ئه‌م گه‌ماڕۆیانه بڕیار وایه به‌ر به هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران بگرێت. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران به زووترین کات به سفر بگه‌یه‌نێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه هه‌واڵنێری مێهر گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ مارک فینۆ، سیاسی پێشووی فه‌ڕه‌نسا و شاره‌زای بواری تیرۆر ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* بڕێک له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن گه‌ماڕۆ نوێیەکانی ئه‌مریکا له سه‌ر ئێران ڕه‌زامەندیی جیهانی له سه‌ر نابێت و وه‌ک گه‌ماڕۆکانی ڕابردوو کاریگه‌ری نابێت، ئێوه ڕاتان چییه؟
ئه‌مریکا ئامێری یاسایی به‌هێزی بۆ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆ هه‌یه، نه‌ک به سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان که به سه‌ر که‌سه‌کانیش که له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ئیش ده‌که‌ن که گه‌ماڕۆیان به سه‌ردا سه‌پاوه که به گه‌ماڕۆی پله دووهه‌م ناسراون.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان به‌رژوه‌ندیان له ئه‌مریکا هه‌بێت، ئه‌وان له به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆ پله دووهه‌مه‌کان و سزا قورسه‌کانی زیانی زۆریان به‌ر ده‌که‌وێت و ناتوانن له خۆیان به‌رگری بکه‌ن.
که‌واته پله‌ی دووهه‌می ئه‌م گه‌ماڕۆیانه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر کۆمپانیاکان هه‌یه. ئه‌گه‌ر کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان له ئه‌مریکا وه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نه‌بێت و زیاتر له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران سوود ببه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن له به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن بوه‌ستن.
له هه‌ر حاڵ کۆمپانیا ڕووسی و چینییه‌کان که په‌یوه‌ندی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نییه له‌م دۆخه زۆر زیاتر ده‌توانن سوودمه‌ند ببن.
* ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه له به‌رجام ده‌کشێته‌وه و گه‌ماڕۆکان ده‌سه‌پێنێت ڕاسته، به‌ڵام ئایا ئه‌مریکا به‌ڕاستی ده‌توانێت سزا له سه‌ر کۆمپانیا ئه‌رووپاییه‌کان بدات، له وه‌ها حاڵه‌تێک به‌رجام مانای نییه و ناتوانێت به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئێران دابین بکات؟
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه که کام کۆمۆپانیای ئه‌ورووپایی دێته ئێران و چۆن ئه‌وان له ژێر چه‌تری یاساکانی ئه‌ورووپا ده‌توانن له به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له پله‌ی دووهه‌م له خۆیان به‌رگری بکه‌ن.
* ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئێران تاکوو مانگی نۆڤامبه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ده‌بێت به سفر بگات، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وت هه‌نارده بکات، ئایا ئێران له به‌رجامدا ده‌مێنێته‌وه؟
بێ گومان هه‌نارده کردنی نه‌وت بۆ ئێران ستراتیژیکه چون زیاترین داهاتی له نه‌وت فرۆشتن هه‌یه. به‌ڵام وه‌ک به‌ر له به‌رجام چۆن ئێران گه‌ماڕۆی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپایشی له سه‌ر بوو هێشتا نه‌وتی ده‌فرۆشت، ده‌توانێت دیسان نه‌وت به وڵاتانی دیکه وه‌ک چین و هێند بفرۆشێت.
* به پێی ڕووداوه نوێیەکان، پێش بینی ئێوه بۆ به‌رجام له داهاتوودا چییه؟
پێش بینی کردنی ئه‌وه شته‌ی بڕیاره ڕوو بدات زۆر ئه‌سته‌مه. ئێمه له قۆناغی کاتین که ئه‌م قۆناغه هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی بازه‌رگانی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌کێتی ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان ئێران و ئیسڕائیلی له‌گه‌ڵه و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوانه داهاتوو دیاری ده‌که‌ن.
ڕووسیا له ئێستا ڕۆڵی نێوه‌ندگیر و سه‌قامگیری هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا، سه‌رۆک کۆماری زۆر ئازاد نییه و پێویستی به ده‌نگی کۆنگرێسی ئه‌مریکا هه‌یه که ڕه‌نگه ئه‌م ده‌نگه به ده‌ست نه‌هێنێت.
سوپای ئه‌مریکا دژی هه‌رجۆره شه‌ڕێکی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێرانه.
بۆچوونی ئێوە