به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له خه‌ندان، هۆشیار عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری گۆڕان له پارلمانی عێراق پێشنیاری کردووه که ده‌نگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا بژمێردرێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕۆژی پێشوو ژماردنه‌وه‌ی دنگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌م نوێنه‌ره کورده لای وایه ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کان له به‌غدا بژمێردرێته‌وه گوشاری حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه لاواز ده‌بێته‌وه.
عه‌بدوڵا وتی: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان تاوانبارن به ئه‌نجام دانی خراب ترین ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه، له‌و کاته‌وه که بڕیار دراوه تاکوو لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ به‌رپرسیاریه‌تی ژماردنه‌وه‌ی دنه‌گه‌کان له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو کارێک بکه‌ن ساخته‌کارییه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێت.
ئه‌م پارلمانتاره‌ی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که ئاستی ساخته‌کاری له هه‌رێم یه‌کجار زۆره و ده‌بێت لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ هه‌موو پڕۆسه‌که به وردی چاره‌سه‌ر بکات.
ڕۆژی پیشوو مازه‌ن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌رێم وتی: ئه‌نجومه‌نی دادی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌ست پێ کردووه.
بۆچوونی ئێوە