به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له سپۆتنیک، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی ئەزمیر، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر ئەو کەسانە کردەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە پێش کۆبوونەوەیەکی جەماوەری موحەرەم ئینجە لە شاری ئیزمیر کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار جنێویان بە ئەردۆغان داوە.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە: " ئەو کەسانە چوونەتە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتن و مادەی کحولیان خواردووەتەوە پاشانیش جنێویان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە".
باسی لەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەی یاسایی، دادگا جۆری سزاکەیان دیاریدەکات، پرۆسەی دەستگیرکردنی چەند گومانلێکراوێکی تریش هەیە.
ئێوارەى دوێنێش و لە دواهەمین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە شاری ئەستەنبوڵ بۆ پشتگیری موحەڕەم ئینجە کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) بۆ سەرۆکایەتی تورکیا گردبوونەوەیەکی جەماوەری دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو و بەشداربووانی گردبوونەوەکە چەندین دروشمیان دژی ئەردغان بەرزکردەوە کە دیارترینیان کپکردنی دەنگی ئازادی هاوڵاتییانی تورکیا بووە.
ئەمرۆ یەک شەممە ٢٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە هەتا پێنجی سەر لە ئێوارە ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی كۆمار و پهرلهمانی نوێ له توركیا له یهك كاتدا بهڕێوهدهچێت.
بۆچوونی ئێوە