به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فه‌رمانداری مه‌ریوان، محه‌مه‌د شه‌فیعی، فه‌رمانداری مه‌ریوان ڕایگه‌یاند که حه‌فته‌ی ڕابروو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له تاران بڕیاری کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سنووری خانم شێخان له مه‌ریوانی داوه که کار به پێی یاسای نوێی سنووره‌کان ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: به‌م پێیه له‌م بازاڕچه‌یه، ۱۰ هه‌زار و ۳۱۸ پیله‌وه‌ر ئیش ده‌که‌ن که بۆ هه‌ر یه‌ک نه‌فه‌ر به‌خشینی ۷۰۰ هه‌زار باجی گومروکی هه‌یه و بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئه‌م به‌خشینه‌ش ده‌بێته ۲ ملیۆن و هۆۆ هه‌زار تمه‌ن.
شه‌فیعی وتی: دوێنێ یه‌که‌مین لۆری که‌ل و په‌لی ناو ماڵ له سنووری خانم شێخان بۆ ناو ئێران گوازراوه‌ته‌وه که ۳ مانگ درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
بۆچوونی ئێوە