به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، ئاڵدار خه‌ڵیل، ئه‌ندامی حزبی په‌یه‌ده به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که کوردی سووریا به ته‌واوی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیی له‌گه‌ڵ رووسیا کۆتایی پێهێناوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به‌رده‌وام له دوای په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ڕووسیا بووین. له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی خۆمان ڕێگه‌مان ده‌دا که ڕووسیا بنکه‌ی سه‌ربازی دروست بکه‌ن به‌ڵام به هۆی ڕێککه‌وتنی ڕووسیا له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ داگیر کردنی شاری عه‌فرین، چی دیکه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نه‌ماوه.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: بۆ ئێمه گرنگ نییه که به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێت یان نا، به‌ڵکو دیموکڕاتیزه بوونی سووریایه که گرنگی هه‌یه.
ئاڵدار خه‌لیل زیادی کرد: له سووریا هیچ هه‌وڵێک بۆ له ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات ناده‌ین. ئامانجی ئێمه ته‌نیا دیموکڕاتیزه کردنی سووریا دروست کردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان و سریانییه‌کانه که پێکه‌وه بتوانن به ئازادی و به‌رابه‌ری بژین.
بۆچوونی ئێوە