AP ١٣٩٧ جۆزەردان ٥ ٢١:٣٧

۹۰۰  ته‌رم له‌ ڕه‌قه‌ی سووریا دۆزرایه‌وه‌

۹۰۰  ته‌رم له‌ ڕه‌قه‌ی سووریا دۆزرایه‌وه‌

لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دوای ئازادی شاری ڕه‌قه‌ تاکوو ئێسته‌ ۹۰۰ ته‌رمی خه‌ڵکی سڤیلیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌ستی داعش کوژراون و له‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دوای ئازادی شاری ڕه‌قه‌ تاکوو ئێسته‌ ۹۰۰ ته‌رمی خه‌ڵکی سڤیلیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌ستی داعش کوژراون و له‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کاتی ئازاد کردنی ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان، ئه‌ندامانی داعش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌ شاره‌ ڕایان ده‌کرد، ده‌کوشت و له‌ گۆڕ ده‌خست.

لێژنه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ گرووپێکی تایبه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ و پشکینی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی تیرۆریسته‌کانی داعش پێکهێناوه‌ و تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ۹۰۰ ته‌رمیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

تیرۆریسته‌کانی داعش له یاریگای ڕه‌شیدی شاری ڕه‌قه‌ بۆ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ سوودیان بردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا له‌م شوێنه‌ ۶۰۰ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ زۆربه‌ی ته‌رمه‌کان هین ژن و منداڵانی ناوچه‌که‌ن و ڕوون نییه‌ که‌ کێن و له‌ چ بنه‌ماڵه‌یه‌کین.

News Code 19087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha