بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بیزینس ئینسایدر، ئەو نۆڵامێرە هۆشە دەسکردە وردبینییەکی زۆری هەیە و دەتوانێت بە تواوەتی وەکوو مرۆڤ قسە بکات.
هاوشێوەیی ئەو نۆڵامێرە لە گەڵ قسە کردنی مرۆڤ تا ئاستێکە کە تەنانەت لە قسەگەلێک وەکوو ئووم... ئاهـ... کەڵک وەردەگرێت.
گووگڵ داپلکس دەتوانێت پێوەندییە تەلەفۆنیەکانی بەکارهێنەرەکانی لە جیاتی ئەو ئەنجام بدات و سەرەنج و هۆشیشی تا ئەو ئاستەیە کە کەسێک کە لە ئەو دیوی هێڵی تەلەفۆنەکەوە خەریکی قسە کردنە، بە هیچ لەونێک تێناگات کە لە گەڵ نۆڵامێرێک قسە دەکات نەک مرۆڤێک.
هەر ئەو باسەش بووەتە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە پاشهاتەکانی کەڵک وەرگرتن لە گوگڵ داپلکس و تەنانەت برێک لە ئەگەری خراپ کەڵک وەرگرتن لە ئەو نۆڵامێرە قسە دەکەن.
بۆچوونی ئێوە