به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فاکس نیوز، ژماره‌ی هێزه کوردی و عه‌ره‌به‌کانی سووریا به ۱۰۰ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه که ڕۆڵی گرنگیان له شه‌ڕی داعشدا هه‌بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هێزانه له ژێر ناوی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا SDF ناسراون که هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژه داعش بوون و ناوچه‌کانی باکووری سووریایان ئازاد کردووه.
ئه‌م هێزانه له باشی باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادا جێگیر بوون.
هێزه کوردییه‌کان به هۆی ئازموونی ۳ ساڵ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داعش فه‌رمانده‌یی و ڕێنوێنی ئه‌م هێزانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ساڵی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندبوو که ژماره‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکڕاتیک ۷۰ هه‌زار که‌سه.
به‌ڵام فاکس نیوز له ڕاپۆرتێکی نوێ له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور ڕایگه‌یاند که به تازه‌یی ژماره‌ی ئه‌م هێزانه به ۱۰۰ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه.
فه‌رمانده‌کانی ئه‌م هێزانه ڕایانگه‌یاندووه که به‌شێکی گرنگی هێزه‌کانیان له ده‌یره‌زوور له کاتی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕی دژ به داعش ڕابوه‌ستێت، گرووپی تیرۆریستی داعش له‌م ده‌رفه‌ته سوودی بردووه و خۆی ڕێکخستووه‌ته‌وه ڕۆژانه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌م هێزانه.
ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه داعش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فاکس نیوز ڕایگه‌یاند که ئه‌م هێزانه ڕۆڵی زۆر باشیان له شکستی داعشدا بووه که هێرشی داعش بووه هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆسه‌که.
بۆچوونی ئێوە