AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ٢٨ ٠٨:٣٠

وەزیری پێشمەرگە:

جموجۆڵی داعش لە عێراق زیادی کردووە

جموجۆڵی داعش لە عێراق زیادی کردووە

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ، تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمنی عێراق‌ و سوریا و جەختیكردەوە، كە داعش لە عێراق كۆتایی نەهاتووە، بەڵكوو جموجۆڵیان زیادی كردووە..

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرلە شارپرێس، قسەكانی كەریم شنگالی لەمیانی كۆبوونەوەی خولی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بووە، كە ڕۆژی دوو شەممە لەشاری هەولێر بەرێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیە وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت جێگركردنی هێزەهاوبەشەكانی پێشمەرگە و عێراق و هاوپەیمانان بەباشترین چارەسەر زانی بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنی ناوچە جێ ناکۆکەکان و وتی جموجووڵی داحش لەو ناوجانە زیادی کردووە.

هەر لەكۆبوونەوەكە راپۆرتەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری‌و مەشق پێشكەشكران و جەخت لەسەر گرنگی و بایەخی بنكەكانی مەشق كرایەوە، بۆ زیاتر راهێنان‌و پتەوكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پێگەیاندنی راهێنەرانی ناوخۆیی سەربازی كردەوە، بۆئەوەی لەداهاتوودا هێزەكانی پێشمەرگە پشت بەخۆیان ببەستێن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، لەلایەن هاوپەیمانانەوە باس لە رووداوەكانی سوریا و هێرشەكەی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا و فەرەنسا كرا، كە ئاڕاستەی دامەزراوە كیمیاییەكانی ئەو وڵاتە كرابوون.

News Code 18121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha